په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\٩\٢٠١٨

کورتە وەڵام! بۆ ساختەی پێشەکی!


کامیل ژیر      

- ٣١ -


بەپێی ھەواڵیکی روداو لەھەفتەی رابوردودا، بەربژێرەکانی پارتی، یەکی دەفتەرێ دۆلار. یەکێتی یەکی دە ملیۆن دینار وەرئەگرن بۆ ریکلامی ھەڵبژاردنیان بۆ پەرلەمانی کوردستان!.ھیزبەکانیتریش ھەریەکەو بەجۆرێ. ئەم ھەواڵە گەلێ لێکدانەوە ھەڵئەگرێ، لەوانە:

 


١- ئەو ھیزبانە، ئەو پارانەیان لەکوێبو؟ ئەواننەبون دوای راپەڕین بە گیرفانی بەتاڵەوە گەڕانەوە؟ لای کەسێش شاردراوەنیە، ئەو پارانەو ھەمو سامانەکانی خۆیانو شوێنکەوتوەکانیان، پارەی دزراوە لەکوردی داماو.


٢- لەپێناوی ئەو بڕە پارەیەدا، بەربژێری خراپو لێنەھاتو، تەنگ بە ‌بەربژێری چاکو لێھاتو ھەڵئەچنێو ھەزارتەلاشو مامە ھەمەیی بۆئەکا!. خۆ ئەگەر گرتیو دەنگی پێویستی ھێنا پشتبەست بەھیزبەکەی بەھەر ھۆکارێکی نەشیاو، ئەوا دو شەشی ھێناوەو موچەی خەیاڵیی بەسەردا ئەڕژێ. ئیتر بەلایەوە ئاسایی ئەبێ ھەمیشە بە زوڕنای ھیزبەکەی ھەڵپەڕێ. ئەنجام ئەو جۆرە ئەندام پەرلەمانانە لەمرۆڤەوە ئەبن بە توتی! پەرلەمانیش ئەبێتە ھۆڵی خۆڕازندنەوەو چاوبڕکێ، یا سەرخەوشاکاندن.


٣- ئەو پارانە، ھەندێ پرۆژەو وەبەرھێنانی پێئەکرێ کە ئەشێ خشتێکی پێ بخرێتە سەر خشتێکو ژمارەیەک گەنجی بێکارێشی پێدامەزرێ.


٤- بەرامبەر ئەو خا‎ڵانە، ئەشێ پرسیارێ بێتە ئاراوە، ئەی چۆن!؟ ئەوەنیە دەوڵەتانیتریش پەرلەمانیان ھەیە؟ لەوەڵامدا: با، بەڵام دو جۆرن. جۆرێکیان ھەروەک ئەمەی ئێمە وان. لەجۆرەکەیتریاندا، پارە بە بەربژێر نادرێ. بەربژێر بەپێی لێھاتویی دیاریئەکرێ. لەناو پەرلەمانیشدا کەسایەتیی خۆیان ئەپارێزنو نابن بە توتی. ئەوە ئەمساڵ چوار بەربژێری کورد ئەچنە پەرلەمانی سویدەوە. لێیان بپرسن: یەک پولیان پێشەکی وەرگرتوە؟


سیستمێکیتریش ھەیە، پێیئەوترێ سیستمی بازنەیی. واتا ناوەندەکانی ھەڵبژاردن ئەکرێنە بازنە بازنە. ھەر بازنەیەک (ھەر شارێک یا ناوچەیەک) نوێنەری خۆی ھەڵئەبژێرێ بۆپەرلەمان کە ژمارەیان بەپێی دانیشتوەکانیان ئەبێ. ئەمەیان بەڕای من وەک یاساناسێ، بۆ ئەم ھەرێمەی ئێمە گونجاوە. تۆ لەشارەکەی خۆتا بەربژێر ئەناسیت، کەچوە پەرلەمانیش، چاودێریی ئەکەی بزانی چیئەکا بۆناوچەکەی خۆی، واتا ئەزانی بەربژێرو نوێنەری ناوچەکەت کێیەو ئەشتوانی لێپرسینەوەی لەگەڵبکەی. بەڵام ئێستا خەڵکی ھەڵەبجە، بۆنمونە، نازانن بەر بژێرەکانی زاخۆ کێن!. سودێکیتری ئەم سیستمە ئەوەیە میللەت تا رادەیەک لە دێوەزمەی ھیزبی رزگارئەبێ بەوەی خەڵکی ناوچەکە چەن بەربژێرێکی سەربەخۆ(نا ھیزبی) ھەڵبژێرن کە ئەشێ زۆرینەش پێکبێنن. بەوە پەرلەمان لەدەس ھیزبە گەندەڵەکان قوتارببێ.


٥- نادادپەروەرییەکیتری ئەم ھەڵبژاردنەی ئێستە، ئەوەیە ھیزبە دەسکورتەکان ناتوانن بە دەفتەرە دراو بەربژێر بکڕنو ئەوانیش بە مێزی رازاوەی چێشتخانەکانو سەیرانگەکانو مەیخانەکان، دەنگی کاسەلێسەکانی میللەت بکڕن.


٦- دوا خاڵ، ئەم کڕینو فرۆشتنە، ساختەێکی ئاشکرای پێشەکییە سەرباری ساختە نھێنییە پاشەکییەکان!


بەھیوام ھاو‎ڕێیان رای خۆیان بەرامبەر ئەو دو سیستمە پێشانبدەن، کامیان گونجاوترن بۆ ئەمڕۆی ئێمە؟

__________________________

کورتە وەڵام - ٣٠ -: www.emrro.com/kurtewelam30.htm

کورتە وەڵام - ٢٩ -: www.emrro.com/kurtewelam29.htm

کورتە وەڵام - ٢٨ -: www.emrro.com/kurtewelam28.htm

کورتە وەڵام - ٢٧ -: www.emrro.com/kurtewelam27.htm

کورتە وەڵام - ٢٦ -: www.emrro.com/kurtewelam26.htm

کورتە وەڵام - ٢٥ -: www.emrro.com/kurtewelam25.htm

کورتە وەڵام - ٢٤ -: www.emrro.com/kurtewelam24.htm

کورتە وەڵام - ٢٣ -: www.emrro.com/kurtewelam23.htm

کورتە وەڵام - ٢٢ -: www.emrro.com/kurtewelam22.htm

کورتە وەڵام - ٢١ -: www.emrro.com/kurtewelam21.htm

کورتە وەڵام - ٢٠ -: www.emrro.com/kurtewelam20.htm

کورتە وەڵام - (١٧ - ١٩) -: www.emrro.com/kurtewelam17u18u19.htm

کورتە وەڵام - ١٦ -: www.emrro.com/kurtewelam16.htm

کورتە وەڵام - ١٥ -: www.emrro.com/kurtewelam15.htm

کورتە وەڵام - ١٤ -: www.emrro.com/kurtewelam14.htm

کورتە وەڵام - ١٣ -: www.emrro.com/kurtewelam13.htm

کورتە وەڵام - ١٢ -: www.emrro.com/kurtewelam12.htm

کورتە وەڵام - ١١ -: www.emrro.com/kurtewelam11.htm

کورتە وەڵام - ١٠ -: www.emrro.com/kurtewelam10.htm

کورتە وەڵام - ٩ -: www.emrro.com/kurtewelam9.htm

کورتە وەڵام - ٨ -: www.emrro.com/kurtewelam8.htm

کورتە وەڵام - ٧ -: www.emrro.com/kurtewelam7.htm

کورتە وەڵام - ٦ -: www.emrro.com/kurtewelam6.htm

کورتە وەڵام - ٥ -: www.emrro.com/kurtewelam5.htm

کورتە وەڵام - ٤ -: www.emrro.com/kurtewelam4.htm

کورتە وەڵام - ٣ -: www.emrro.com/kurtewelam3.htm

کورتە وەڵام - ٢ -: www.emrro.com/kurtewelam2.htm

کورتە وەڵام - ١ -: www.emrro.com/kurtewelam.htm

 

ماڵپه‌ڕی کامیل ژیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک