په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\٩\٢٠١٨

کورتە وەڵام! بۆ نەیارانی گشتپرسییەکەی پار.


کامیل ژیر      

- ٣٠ -


وەک پشتر لەنوسینەکانما، ئەو گشتپرسییەو ئەنجامەکەیم پیرۆزکردوە، لێرەداو لەساڵیادی ئەو گشتپرسییەدا، جارێکیتریش ھەمان پیرۆزبایی لە نەتەوەی کوردمان ئەکەمەوەو رایئەگەیەنم کە ئەو گشتپرسییە خاڵێکی وەرچەرخانی ئەرێنیبو لەھزری ئەندامانی نەتەوەکەماندا کە بەیەکدەنگی رای جەماوەری خۆمان سەبارەت سەربەخۆیی کوردستان، پیشانی جیھانی دورو نزیکداو پێکەوەژیانمان لەگەڵ داگیرکەران رەتکردەوە.


ئێمەی ھاوبیرانی کوردایەتی، ئەگەرچی لەراگەیەنراوێکمانا بەژمارە ١٢ بەبەروای ٣/٢/٢٠١٦، واتا زیاتر لە ساڵونیوێک پێش گشتپرسییەکە، بەپەرێزەوە روانیمانە پرۆسەی گشتپرسیو وتمان خەڵکی ھوشیار گشتپرسی بۆمافی رەوای خۆی ناکاو لە رێی گشتپرسییەوە بە سەربەخۆیی ناگەین لەناو نەتەوە دواکەوتوەکانی داگیرکەرانی کوردستاناو...تاد، لەگەڵ ئەوەشدا کاتێ گشپرسییەکە بو بە بریار، ھەمو توانایەکی خۆمان خستە گەڕ بۆ ئەوەی گشتپرسییەکە زیاترین دەنگ بەدەسبێنێ بۆ سەربەخۆییمان.‌


ئەو گشتپرسییە، ئەگەرچی نەیارانی دەرەکیو ناپاکانی ناوخۆی بەجۆرێ وروژان کە کەوتنە پیلانگێڕان دژی باشوری کوردستان، بەڵام گشتپرسییەکە بو بە بەڵگەنامەیەکی مێژویی کە نە بەداگیرکردنەوەی ھەندێ ناوچەی باشورو چەن کانە نەوتێ، نە بەداخستنی فڕۆکەخانەو خاڵە سنورییەکان، نە بەھیچ کردەوەیەکی دژکارانە، ئەو بەڵگەنامەیە ناسڕرێتەوە. بۆ ھیچ کەسو لایەنێکو ھیچ حیزبێکو ھیچ پەرلەمانێکو ھیچ حکومەتێکیشنیە ئەنجامی ئەو گشتپرسییە بسڕێتەوە، تەنانەت بۆ نەتەوەی کورد خۆیشی نیە ،ئێستە یا لەئایندەدا، ئەو گشتپرسییە بسڕێتەوە. چونکە ئەوە راو بریاری ئەو خەڵکانەبو کە لە ٢٥/ئەیلولی/ ٢٠١٧دا، تاپۆی ئەنجامی ئەو گشتپرسییەیان بەخشیە نەتەوەی کوردو بەھەمو دنیاشیان راگەیان.‌


کاردانەوەی ئەو گشتپرسییەو ھەڵوێستی نەرێنیی ئیراکو دەوڵەتانی نزیکو دور، ئەو راستییەی سەلماند کەئێمەی ھاوبیرانی کوردایەتی،‌ ھەمیشە وتومانە ئەبێ نەتەوەکەمان پشت بەخۆی ببەستێ بۆ بەدەسخستنی مافەکانیو بەچەمکەکانی پێکەوەژیانو برایەتیی درۆزنەو مرۆڤایەتیی ساختە ھەڵنەخەڵەتێو بەدەستی داگیرکەران ھەڵنەسوڕێو پشت بە زلھێزەکانیش نەبەستێ، چونکە ئەو زلھێزانە، تەنیاوتەنیا، بۆبەرژەوەندیی خۆیان کار ئەکەنو لەتەنگژەترین رۆژگارمانا دەستمان لێبەرەڵائەکەن. کۆتایی کۆماری مھابادو رێکەوتنەکەی جەزائیرو کشانەوەی روس لە عفرینو زۆر نمونەیتر، بەڵگەی راستیی قسەمانن.


بۆ سەلماندنی زیاتری ئەم رایە، لەدوای ئەو گشتپرسییەوە، کە کورد زیاتر لەمافی رەوای خۆی نەدرکاندوە، ئەبوایە، بەپێی پێوەرە جیھانییەکانو جاڕنامەی مافی مرۆڤو تەنانەت پێشەکییەکەی دەستوری عیراقیش،‌ رێز لە ئیرادەی نەتەوەی کورد بگیرایە، کەچی بەپێچەوانەوە، نەک ھەر دوژمنان کە بەردەوام ئەیانەوێ ئەم نەتەوەیە، وەک مەڕی ملکەچ تاھەتایە ھەر ژێردەستەو ملکەچبێ بۆچەقۆی ئەوانو بۆئەنفالو کیمیابارانو گۆڕی بەکۆمەڵیتر، بەڵکو ژمارەیەک لەو زلھێزانەی کە ھەزاران میل دورن لێمانەوە، ئەوانیش ھەڵوێستێکی مرۆڤدۆستانەیان نەنوان لەگەڵمان وەک چۆن ھەمان ھەڵوێستیان ھەبو بەرامبەر گشتپرسییەکەی گەلی کەتەلۆنیای داگیرکراو.


ئەو گشتپرسییەی ئێمە، ھەندێ راستیو واتاو پەند ئەگەیەنێ کە ئەتوانین لەم خاڵانەدا کورتیانکەینەوە:


١- گشتپرسییەکە، لەھەر کەسو لایەنێکەوە سەچاوەی گرتبێ، بو بە ھی ھەمو جەماوەری نەتەوەکەمان، بەبەڵگەی ئەوەی لە٧،٩٢% ی میللەت بەئەرێنی دەنگی بۆدا، ھەرچەندە ژمارەیەک حیزبی کوردیو زۆڵەکورد دژی وەستانەوە.


٢- بە پێچەوانەی ھەندێ بیروراوە کە ئەڵێ دیاریکردنی ئەو رۆژە بۆ گشتپرسییەکە کاتێکی گونجاو نەبو، ئەڵێین ئەو رۆژەو ھەمو رۆژەکانیتری ساڵ، کاتی گونجاون بۆ دەربڕینی رای نەتەوەکەمان سەبارەت مافە رەواکانی خۆی. ئەو گشتپرسییە، خۆ بۆ ئەوەنەبو کە لەو رۆژەدا باشور لەعیراق جیابێتەوە، بەڵکو تەنیا بۆ وەرگرتنی رای گشتیبو سەبارەت ٢ ئەگەر:
- یا خواستی سەربەخۆیی کوردستان
- یا ویستی پێکەوە ژیان لەگەڵ عیراقدا.
جا وەک زۆرینە دەنگی بۆسەربەخۆییدا، لەوانەبو زۆرینە دەنگی بۆپێکەوە ژیان بدایە لەگەڵ عیراقدا. کەواتە کارێکی لەوجۆرە، ھەمو رۆژێ کاتیەتی.


٣- ئەو گشتپرسییە،‌ ئەو راستییەی سەلمان کە میللەت ھەمیشە زۆرینەیەو حیزبەکان کەمینەن لەچاو کۆی نەتەوەدا. ئەوەبو ژمارەیەک لە حیزبەکانی باشوری کوردستان، بە ئاشکرا، دابڕانی خۆیان لەو گشتپرسییە راگەیان. ھەندێکیتریش لەو حیزبانە، لەژێر پەردەوە خۆیان لەو گشتپرسییە دابڕی. لەگەڵ ئەوەشدا بینیمان رێژەی دەنگی ئەرێنی گەیشتە زیاتر لە ٩٢٪. لەگشتپرسییەکەی ٢٠٠٥ یشدا گەییە ٩٨٪ کە ئەوە بەڵگەی ئەوەیە دەنگی خەڵکی سەربەخۆو بێلایەن، ھەموکاتێ لەدەنگی حیزبەکان زیاترە. ئەوە نەک ھەر لەکوردستان بەڵکو لە ھەمو دنیادا ئەو راستییە سەلماوە کە میللەت ھەمیشە زۆرینەیە.


٤- ھەندێ کەسو لایەن، کارەساتو ناپاکییەکەی ١٦ی ئوکتۆبەرو داگیرکردنەوەی ناوچە کێشە لەسەرەکانو لێکەوتەکانیتر ئەبەستنەوە بە ئەنجامی گشتپرسییەکەوە. ئەمە راستنیە. ئەو گشتپرسییە بکرایە یا نا، ئەو ناوچانە ھەر ھێرشیان ئەکرایەوەسەر. دەسەڵاتی عیراق، بۆئەو مەبەستە، چاوەڕوانی کۆتایی داعشی ئەکرد. لەلایەکیتریشەوە، حیزبە کوردییەکان نەیانتوانی پێگەی خۆیانو پێگەی کورد لەو ناوچانەدا بەھێزکەن لەدوای کەوتنی رژێمی بەعسەوە کە ئەبوایە لەو ھەلە زێڕینەدا ئەو ناوچانەیان پاکبکردایەتەوە لە ھەمو ئەو کەسە نامۆیانەی بەمەبەستی تەعریب نیشتەجێ کرابون لەو ناوچانەدا، بەڵکو لەجیاتی ئەوە، ئەو حیزبانە،‌ لەلایەکەوە خەریکی ھێنانەوەی ئەوانەشبون کە رایانکردبو، لەلایەکیتریشەوە دەستیانکرد بە تاڵانوبڕیو دیمەنێکی ناشیرینیاندا بەنەتەوەکەمان!


٥- پێویستە لەو گشتپرسییەوە فێربین کە ئیتر دیاردەی حیزب حیزبێنە، نەک ھەر دەوری نەماوە بۆ راژەی گەلەکەمان، بەڵکو بۆتە دیاردەیەکی زیانبەخشیشو پێویستە خۆمانی لێبپارێزین ئەگەر ھەر بەم جۆرەی ئێستە بمێننەوە. ئەرکی نیشتمانیی دڵسۆزانی ناو ئەو حیزبانەیە کە ئیتر لەبەرەیەکی یەکگرتودا، یا لەکۆنگرەیەکی نەتەوەییدا یەکگرنو ببنە یەک راو یەک بریار تا رزگاربونی تەواوی نەتەوەکەمان. بەپێچەوانەوە، ئەگەر ھەر وەک ئێستە پەرشوبڵاوو گەندەڵو ناکۆکو وابەستەی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستانبن، ئەوا ئەرکی ھەمو تاکێکی نەتەوەکەمانە خۆیان بکشێننەوە لەو حیزبانە بۆئەوەی دەوریان نەمێنێو ھەل بڕەخسێ بۆ قارەمانێکی فریادڕەسی وەک جۆرج واشنتۆن، ناپلیۆن، غاندی، ماندێلاو زۆریتر کەھەر یەکەیان بون بەرزگارکەری نەتەوەکەیانو سەربەخۆیی نیشتمانەکەیان دەستەبەرکرد. کوردیش وەک مرۆڤ، ھیچی کەمترنیە لەو نەتەوانە. تەنیا ئەوەیە کورد تائێستا نەکەوتۆتە سەر ھێڵی راستی خۆی. جا ئەو ھێڵە کامەیە؟ ئەوە ناگونجێ لە وتارێکی کراوەی ئاوادا بدرکێنرێ.‌ تەنیا لێرەدا ئەوە ئەڵێم: ئەمڕۆ لەڕەوشێکی ھەستیارو پڕقەیرانداین. رۆژی پەرشوبڵاویماننیە، خۆڕاگریو ورەی بەرزمان، زامنی سەرکەوتنمانە. تا شکستو ملکەچی یەکینەخستوین، بابۆسەرکەوتنو سەربەخۆیی یەکگرین.


دڵنیابن ئێمە لەدوژمنانمان بەھێزترین، چونکە رەوایەتی لەگەڵ ئێمەدایەو ئەوان ناڕەوان. ئێمە بەرگری لەنیشتمانی خۆمان ئەکەینو ئەوان بێگانەن. بیرماننەچێ ئێمە سەدەیەکە بەپەرشوبڵاویو بەچەکی سوکەوە ئەجەنگینو رەگەزەکانی نەتەوەیی خۆمان پاراستوە، ئێستە خاوەنی چەکی قورسو کاریگەری ئەوتۆین کەدوژمنی شەکەتو بێ ورە،‌ خۆی بۆڕاناگیرێ لەئاستمان، بەتایبەتی ئێستە، سەرباری ئەزمونی شەڕی شاخ،‌ خاوەن ئەزمونی شەڕی شارو کۆڵانەو کۆڵانیشین. ئەگەر جاران بە یەکباڵ ئەجەنگاین، ئێستە خوشکانی جەنگاوەر باڵەکەیترمانن. ئەو ئیراکەی ھەڕەشەی فسفس پا‎ڵەوانانەمان لێئەکاو حەشدی شەعبییەکەشی کەحەشدی دزیو تاڵانییە، بەرگەی گورزی ھێزی پێشمەرگەی نەبەرد ناگرێ. شەڕی قارەمانانەی پردێو شەڕی جەوامێرانەی سحێلا بەڵگەی راستیی قسەمانن.


ھیچ پێویستیشنیە کورد، دوای ئەو ھەڵبژاردنەی عیراق، خۆی بەکێشەی نێوان لایەنە عیراقییەکانەوە خەرێکبکا، با کورد نەبێتە لایەنگری ھیچ لایەکیان. ھەمو لایەکیان دژ بەئێمە چونیەکن. با خەریکی رێکخستنی ناوماڵی خۆمانبین. با کارێک بکەین دوژمنان لە پایتەختەکانی خۆشیان خۆیان بۆڕانەگیرێ.. بۆ کەسێکیش کەسە،‌ ئەلفێ بەسە.


گەشەداربێ ساڵیادی گشتپرسییەکەی ٢٥\٩\٢٠١٧.

__________________________

کورتە وەڵام - ٢٩ -: www.emrro.com/kurtewelam29.htm

کورتە وەڵام - ٢٨ -: www.emrro.com/kurtewelam28.htm

کورتە وەڵام - ٢٧ -: www.emrro.com/kurtewelam27.htm

کورتە وەڵام - ٢٦ -: www.emrro.com/kurtewelam26.htm

کورتە وەڵام - ٢٥ -: www.emrro.com/kurtewelam25.htm

کورتە وەڵام - ٢٤ -: www.emrro.com/kurtewelam24.htm

کورتە وەڵام - ٢٣ -: www.emrro.com/kurtewelam23.htm

کورتە وەڵام - ٢٢ -: www.emrro.com/kurtewelam22.htm

کورتە وەڵام - ٢١ -: www.emrro.com/kurtewelam21.htm

کورتە وەڵام - ٢٠ -: www.emrro.com/kurtewelam20.htm

کورتە وەڵام - (١٧ - ١٩) -: www.emrro.com/kurtewelam17u18u19.htm

کورتە وەڵام - ١٦ -: www.emrro.com/kurtewelam16.htm

کورتە وەڵام - ١٥ -: www.emrro.com/kurtewelam15.htm

کورتە وەڵام - ١٤ -: www.emrro.com/kurtewelam14.htm

کورتە وەڵام - ١٣ -: www.emrro.com/kurtewelam13.htm

کورتە وەڵام - ١٢ -: www.emrro.com/kurtewelam12.htm

کورتە وەڵام - ١١ -: www.emrro.com/kurtewelam11.htm

کورتە وەڵام - ١٠ -: www.emrro.com/kurtewelam10.htm

کورتە وەڵام - ٩ -: www.emrro.com/kurtewelam9.htm

کورتە وەڵام - ٨ -: www.emrro.com/kurtewelam8.htm

کورتە وەڵام - ٧ -: www.emrro.com/kurtewelam7.htm

کورتە وەڵام - ٦ -: www.emrro.com/kurtewelam6.htm

کورتە وەڵام - ٥ -: www.emrro.com/kurtewelam5.htm

کورتە وەڵام - ٤ -: www.emrro.com/kurtewelam4.htm

کورتە وەڵام - ٣ -: www.emrro.com/kurtewelam3.htm

کورتە وەڵام - ٢ -: www.emrro.com/kurtewelam2.htm

کورتە وەڵام - ١ -: www.emrro.com/kurtewelam.htm

 

ماڵپه‌ڕی کامیل ژیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک