٢٤\١٢\٢٠١١
به‌شداربووانی
ته‌وه‌ری
''ئایه
په‌رله‌مانی کوردستان سه‌رسه‌خت و لامله یان کارتۆنییه یان ئاسایی و
له‌باره؟''.
سازدانی: ئه‌مڕۆ
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ده‌قی ته‌وه‌رکه:
له رێکه‌وتی (١٣٦٢٠١١)دا ده‌سته‌یه‌کی
راسپێردراو له لێژنه‌ی سه‌رپه‌رپه‌شتیی (ھەڵمەتی راپرسی بۆ دیارکردنی
چارەنووسی خه‌ڵکی کوردستان) له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی
لێژنه‌ی په‌یوه‌ندیی و رۆشنبیریی په‌رله‌مانی کوردستان پڕۆژه‌یه‌کی به
واژۆی (٧٦٦) که‌س به مه‌به‌ستی ئەنجامدانی راپرسی بۆ دیارکردنی
چارەنووسی خەڵکی کوردستان پێشکه‌ش به په‌رله‌مان کرد که به کورتیی
له‌و دوو خاڵه پێکهاتبوو:
١- ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان به تایبه‌تییش په‌رله‌مانی کوردستان
بڕیاری ئه‌نجامدانی راپرسییه‌کی گشتیی جه‌ماوه‌ریی بده‌ن له‌سه‌ر چاره‌نووسی
کوردستان - جودابوونه‌وه یان مانه‌وه له‌گه‌ڵ عێراق - که هه‌ر سێ
شاره‌که‌ی هه‌رێم و گشت ئه‌و شار و ناوچه به‌زۆر دابڕێندراوانه‌ش
بگرێته‌وه که به‌ڵگه مێژوویی و جوگرافیی و که‌لتوورییه‌کان ده‌یسه‌لمێنن
خاکی کوردستانن.
٢- په‌رله‌مانی کوردستان داوا له په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتدارانی
عێراقیی بکه‌ن به بڕیارێک رێگه بده‌ن ئه‌و راپرسییه ئه‌نجام بدرێ،
هاوکات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داواش بکرێ به گوێره‌ی بڕیاره‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان
و جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به مافی چاره‌نووسی گه‌لان
رێکاره یاساییه‌کانی بۆ ئاماده بکه‌ن و ئاسانکارییه‌کانی بۆ بڕه‌خسێنن.
بۆ زانیاریی پتر ده‌توانن سوود له‌و دوو لینکه وه‌ربگرن:
پڕۆژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌که و ناوی واژۆکه‌ره‌کان:
www.emrro.com/pirojeykeminira.htm
هه‌واڵی پێشکه‌شکردنی پڕۆژه‌که به په‌رله‌مان:
www.emrro.com/pirojeyhelmetira2.htm
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ھەرێی ئەوەیان پێ دان کە لە داھاتوودا وه‌ڵامیان
دەدرێتەوە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌سته راسپێردراوه‌که به‌رده‌وام به‌دواداچوونی
خۆیان ئه‌نجام داوه.. به‌ڵام ئەوە شه‌ش مانگی رێک تێپه‌ڕی نە بە
ئەرێنیی نە بە نەرێنیی ھیچ وه‌ڵامێکیان نه‌بووه، تەنانەت بە نامەیەکیش
ئاگاداریان نەکردنەوە کە چارەنووسی پڕۆژەکە چی بەسەرھات!
جا بە مەبەستی بەدواداچوون و وەرگرتنی
رای بەڕێزتان لەو بارەوە بە چاکمان زانی به وه‌ڵامدانه‌ی ئه‌و پرسیاره
فره ره‌هه‌ند و به‌نێویه‌کداچووه‌ی خوارێ به‌شداریی له‌و ته‌وه‌ره‌دا
بکه‌ن:
ئایە وەڵامنەدانەوە و بایه‌خنه‌دانی پەرلەمان به پڕۆژەیەکی لەو
بابەتە کە بە واژۆی (٧٦٦) کەس ئامادەکراوه نیشانەی ئەوە نییە کە
پەرلەمانێکی سه‌رسه‌خت و لامله و ناتوانێ گوێ لە ویست و ئامانجەکانی
خەڵکی کوردستان رابگرێ؟ یان نیشانەی ئەوه‌یه کە ھەر لە بنه‌ڕه‌ته‌وه
به هیچ جۆرێک پابه‌ست نییه به گه‌ل و وه‌ک هه‌ر په‌رله‌مانێکی
کارتۆنیی رژێمه تاکڕه‌و و عه‌سکه‌رتارییه‌کان ئەندامەکانی ئەسپی
شەترەنجن و تەنیا بە ئاماژە و به ئاراسته‌ی بەرژەوەندییە تەسکەکانی
سەرۆکە کورسیپەرستەکانی حیزبەکانی نێو پەرلەمان کاردەکەن و گاڵتە بە
رای ھاونیشتیمانییان و چارەنووسی خەڵکی کوردستان دەکەن؟ یان نه‌خێر..
په‌رله‌مانێکی ئاسایی و له‌باره؟ پێناسه‌ی به‌ڕێزتان هه‌ر چۆنێکه بۆ
ئه‌و په‌رله‌مانه.. ئایه پێویسته خه‌ڵکی کوردستان چ هه‌ڵوێستێک به‌رانبه‌ری
وه‌ربگرن؟ یان خەڵکی کوردستان له‌و بارودۆخه له‌باره بۆ سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان چی بکه‌ن باشه بۆ ئەوەی بتوانن لە رێگەی راپرسیی گشتییه‌وه
چارەنووسی کوردستان دیار بکه‌ن و راپرسیی بکه‌نه هۆیه‌کی کاریگه‌ر بۆ
چاره‌سه‌رکردنی چه‌ندین کێشه‌ی چارەنووسسازی دیکه‌ی له‌و بابه‌ته؟
- ئه‌مڕۆ -
|