په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\١٠\٢٠

کورتە وەڵام! بۆ ئەو نەخۆشانەی ئەڕشێنەوە بەسەر چەمکی کوردایەتیا.


کامیل ژیر      

- ٤٠ -


هەرچەندە لەم رۆژانەدا کە بەهۆی هەستیاریی چاومەوە، خۆم ئەپارێزم لەچاوبڕینە شاشەی تیشکدار، بەڵام کاتێ هەنێ دەنگی ناساز بەر گوێمئەکەوێ، ناچارئەبم پەتی خۆپارێزی بپچڕێنمو پەنا بەرمەوە بەر کورتە وەڵامێ بۆئەو دەنگە ناسازانە. وەڵامی ئەمجارەم بۆئەو جاشپێنوسە نەخۆشانەیە کە ناڕەوا ئەڕشێنەوە بەسەر چەمکی کوردایەتیا، وەک لە نوسینو کۆمێنتەکانیانا دەرئەکەوێو گەندەڵیو نۆکەرایەتیی پارتە کوردییە دەسڕۆیشتوەکانی ئێستای باشوری کوردستان ئەکەن بە بیانو بۆناشیرینکردنی چەمکی کوردایەتیو لەوێوە بازد ئەدەن بۆڕەوایەتیدان بەئیراکچێتییەکەیان! لەکاتێکا ئەو پارتانە فڕیان بەسەر کوردایەتییەوە نیە. ئەمەش بەتەنیا قسەی من نا، بەڵکو ئەو پارتانە هیچیان خۆیان بەپارتی نەتەوەیی نەزانیوەو نازانن. کە جارجارێکیش ناوی کوردایەتی ئەهێنن، بەوە، کوردایەتی ناشیرینئەکەن. لەبەرەئەوە هەڵەیە زاراوەی کوردایەتی بخرێتە پاڵ ئەو پارتانە. هەروەها هەڵەیە لەجیاتی کوردایەتی، زاراوەی ناسیۆنالستی، یا رەگەزپەرستی بەکاربهێنرێ. کوردایەتی نە ناسیۆنالیزمی رۆژئاوایە، نە رەگەزپەرستیی تورکە، نە عروبەی عەرەبە. کوردایەتی باوەڕو رێبازو سۆزێکی تایبەتە بۆنەتەوەی کورد، بۆخاکی کوردستان. لەگەڵ هاتنەئارای ئەم نەتەوەیەدا، کوردایەتیش خۆڕسکی هاتۆتەئاراوەو شانبەشانی یەکدی ئەڕۆن تاهەتایە. کوردایەتی وەک ئەو خۆشەویستییە خۆڕسکەیە کە لەنێوان باوکو دایکو کەسوکاردا هەیە. کوردایەتیش وەک ئەو رایەڵەیە کە ئەندامانی هەر نەتەوەیەکی بەجۆرێ گرێداوە بەیەکەوە کە خۆیان بەجیاوازبزانن لەنەتەوەکانیترو شانازیش بەو هەستو باوەڕەوەبکەن هەرچیچەندێ ئەو نەتەوەیە زۆربێ یا کەم، دەوڵەمەنبێ یا هەژار، پێشکەوتوبێ یا دواکەوتو. ئەوە بەگشتی، بەڵام لەناو هەر نەتەوەیەکیشا، زۆڵەکو چقڵو ناپاک هەڵئەکەوێ کە پێوانەیان لەسەرناکرێ.


پارتی دیموکراتی کوردستان کە یەکێتیو گۆڕان لەمناڵدانی ئەوەوە دروستبونو هەمویان سەر بەیەک قوتابخانەی نانەتەوەیین، هەر لەسەرەتای دروستبونیانەوە، خۆیان بەمارکسیو بەپارتی ئیراقی زانیوە. هیچکاتێکیش بەخۆیان نەوتوە نەتەوەیی. سەربەخۆیی کوردستانیش لەپرۆگرامی هیچیانانیە. بەکردەوەش هیچیان کوردایەتییان نەکردوە. دروشمی سەرەکییان: دیموکراتی بۆئیراقو ئۆتۆنۆمی بۆکوردستانبوە! هەمیشە شانازییان بەوەوەکردوە کە دیموکراتین، یا سۆشیالستن، یا مارکسیو ماوین.


جگەلەوە، ئەو پارتانە لەماوەی ٣٠ ساڵی رابوردوا یەک هەنگاویان نەناوە بۆپەروەردەی مناڵی کورد بەبیری کوردایەتی، بۆهوشیاریی نەتەوەیی، بۆدروستکردنەوەی کەسێتیی شکستخواردوی تاکی کورد، بۆنەهێشتنی هەستی خواردەستی، بۆنەخشەڕێگایەک بەرەو سەبەخۆیو..هتد. لەڕوی داراییشەوە، هەرخەریکی پڕکردنی گیرفانی خۆیانبونو خەزێنەیەکی خاڵیی هکومەتی هەرێمیان جێهێشتوە بۆخەڵکی هەژار. خۆ لەڕوی سەربازییەوە، ئەوە هەر سفر، لەماوەی ٣٠ ساڵی رابوردوا نەبونە خاوەنی سوپایەکی یەکگرتوی پڕچەکی مۆدێرن کە بتوانن پارێزگاریی باشوری کوردستانی پێبکەن. ئەوەبو شنگاڵو کەرکوکیان بەبێ بەرگری دابەدەستەوە! هەمو ئەمانەو زۆر نمونەیتریش، بەتایبەتی گەندەڵییەکانیان، بەڵگەی ئەوەن کە ئەمانەو کوردایەتی، هەزاران میل لەیەکەوە دورن. نەک هەرئەوە، بەڵکو هەمیشە دژایەتیی بیری کوردایەتیو رێکخراوە نەتەوەییە کوردییەکانیان کردوە. کەچی جاشپێنوسەکان هەر ئەڕشێنەوە بەسەرچەمکی کوردایەتیاو مۆرکی کوردایەتی ئەلکێنن بەو پارتانەوەو کوردایەتییان پێناشیرینئەکەن بۆئەوەی بیکەن بەبیانو بۆجاشێتییەکەیان بۆداگیرکەرانی کوردستان، گوایە کوردایەتی کە ئەوەبێ ئەو پارتانە ئەیکەن، ئەوا جاشێتییەکەی ئەوان لەو کوردایەتییە باشترە!.


تیرۆرکردنی چەن سەرکردەو چەن کادیرێکی نەتەوەیی وەک رەوانشادان: شێخ محەمەد هەرسێن، مولازم کەریم، فەتاح ئاغا، نوری حەمە عەلی، تۆفیقی نوری بەگ، جەلالی حاجی حسەین، حسەینی فارسو زۆریتر، هەروەها ئەو پیلانانەی بونە رێگر لەبەردەم گەشەکردنی هەر رێکخراوێکی نەتەوەیی کوردیی وەک کاژیکو پاسۆک، بەڵگەی زیاترن بۆئەوەی ئەو سێ پارتە، نەک هەر نەتەوەیینین، بەڵکو دژی هەمو نەتەوەییو هەوڵێکی نەتەوەییانەشن.


ئەو جاشپێنوسانە، ئازادن چ بیروباوەڕو رێگەو رێبازێ بۆخۆیان هەڵئەبژێرن، بەڵام ئەوەیان لێقبوڵناکرێ بڕشێنەوە بەسەر چەمکی کوردایەتیا. رۆژانیش رۆژیان لەدوایە.

__________________________

کورتە وەڵام - (٣٣ - ٣٩) -: www.emrro.com/kurtewelam33ta39.htm 

کورتە وەڵام - ٣٢ -: www.emrro.com/kurtewelam32.htm

کورتە وەڵام - ٢١ -: www.emrro.com/kurtewelam31.htm

کورتە وەڵام - ٣٠ -: www.emrro.com/kurtewelam30.htm

کورتە وەڵام - ٢٩ -: www.emrro.com/kurtewelam29.htm

کورتە وەڵام - ٢٨ -: www.emrro.com/kurtewelam28.htm

کورتە وەڵام - ٢٧ -: www.emrro.com/kurtewelam27.htm

کورتە وەڵام - ٢٦ -: www.emrro.com/kurtewelam26.htm

کورتە وەڵام - ٢٥ -: www.emrro.com/kurtewelam25.htm

کورتە وەڵام - ٢٤ -: www.emrro.com/kurtewelam24.htm

کورتە وەڵام - ٢٣ -: www.emrro.com/kurtewelam23.htm

کورتە وەڵام - ٢٢ -: www.emrro.com/kurtewelam22.htm

کورتە وەڵام - ٢١ -: www.emrro.com/kurtewelam21.htm

کورتە وەڵام - ٢٠ -: www.emrro.com/kurtewelam20.htm

کورتە وەڵام - (١٧ - ١٩) -: www.emrro.com/kurtewelam17u18u19.htm

کورتە وەڵام - ١٦ -: www.emrro.com/kurtewelam16.htm

کورتە وەڵام - ١٥ -: www.emrro.com/kurtewelam15.htm

کورتە وەڵام - ١٤ -: www.emrro.com/kurtewelam14.htm

کورتە وەڵام - ١٣ -: www.emrro.com/kurtewelam13.htm

کورتە وەڵام - ١٢ -: www.emrro.com/kurtewelam12.htm

کورتە وەڵام - ١١ -: www.emrro.com/kurtewelam11.htm

کورتە وەڵام - ١٠ -: www.emrro.com/kurtewelam10.htm

کورتە وەڵام - ٩ -: www.emrro.com/kurtewelam9.htm

کورتە وەڵام - ٨ -: www.emrro.com/kurtewelam8.htm

کورتە وەڵام - ٧ -: www.emrro.com/kurtewelam7.htm

کورتە وەڵام - ٦ -: www.emrro.com/kurtewelam6.htm

کورتە وەڵام - ٥ -: www.emrro.com/kurtewelam5.htm

کورتە وەڵام - ٤ -: www.emrro.com/kurtewelam4.htm

کورتە وەڵام - ٣ -: www.emrro.com/kurtewelam3.htm

کورتە وەڵام - ٢ -: www.emrro.com/kurtewelam2.htm

کورتە وەڵام - ١ -: www.emrro.com/kurtewelam.htm

 
ماڵپه‌ڕی کامیل ژیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک