په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\١٠\٢٠١٢ - ٨\١٠\٢٠١٢ - ٩\١٠\٢٠١٢ - ١٠\١٠\٢٠١٢ - ١٢\١٠\٢٠١٢ - ١٤\١٠\٢٠١٢ - ١٨\١٠\٢٠١٢ - ٢٢\١٠\٢٠١٢ - ٢٤\١٠\٢٠١٢ - ٢٨\١٠\٢٠١٢ - ٣٠\١٠\٢٠١٢ - ٥\١١\٢٠١٢ - ٧\١١\٢٠١٢ - ٩\١١\٢٠١٢ - ١١\١١\٢٠١٢ - ١٧\١١\٢٠١٢ - ٢٠\١١\٢٠١٢ - ٤\١٢\٢٠١٢ - ٦\١٢\٢٠١٢

به‌شداربووانی ته‌وه‌ری ''پیاوان لە روانگەی ژنانی یەکسانییخواز''.

- ژنان لە دۆزی خۆیان دەدوێن -

سازادانی: پایزە ئەحمەد  

ته‌وه‌ری ''پیاوان لە روانگەی ژنانی یەکسانییخواز''.

 

 

لەوڕۆدا زۆربەی پیاوان - هەر یەکەو بە گوێرەی بیروباوەڕی خۆی - بە گفتار دان بە یەکسانیی نێوان ژنان و پیاواندا دەنێن.. بەڵام بێجگە لە کەمایەتییەکی زۆر کەمیان زۆربەی هەرە زۆریان لە رەفتاردا پیاوسالار و چەوسێنەرن! بە بەدووداچوونی ئەوەی کە ئایە کێشەکان و هۆکارەکان چین؟ بەو چەند پرسیارە پەیوەستدارە ژنان دەدوێنین:

 

 

 

 

 

      نابەرابەریی ئەنجامی سەپاندنی دین و فەرهەنگی پیاوسالارییە، ژنکوژییش کە دەسەڵات لێی بەرپرسە بەرهەمی ئەو سەپاندنەیە.    

تا دین و داب و دەسەڵات کوڕان لەگەڵ شیرپێدان فێر بکەن پارێزەری (شه‌ره‌ف و نامووس) بن، هەرگیز ژنان رزگار نابن.

   

 

   

 

   
     

   

   

 

   

 

   
     

سەمیرە ئەحمەد

   

خونچەخاس

   

 

   

 

   

___________________________________________________________________________________________

 

 

 

 

      بەرپرسیاری یەکەم دەسەڵاتدارانن، چونکە هەر لە سایەی ئەواندا بە های خێڵ و کەلتووری دژەژن ژیانەوە و خورافە و نەزانیی بڵاوبوونەوە.    

دەسەڵاتداران لە رێگەی کەلتوور و دابونەریتی کۆنەخواز و ژیانەوەی دەسەڵاتی دین و برەو بە هەڵاواردنی ژنان و پیاوان دەدا.

   

ژنان کۆیله‌‌ و ژێرده‌سته‌ی دابونه‌ریت و جیهانبینیی پیاوسالاریی و ئاین و کلتوورن، تەنیا پیاوان هۆکار نین بەڵکە زۆربەی ژنانیش.

   

دەسەڵاتداران و رێکخراوەکانیش پشکیان لەو تاوانکارییە هەیە. بەقەد ئەوەی کێشەم لەگەڵ ستراکتۆرەکان هەیە لەگەڵ خێزانەکەم نیمە.

   
     

   

   

   

   
     

هۆزان مەحمود

   

گۆنا سەعید

   

کەژاڵ عەلا

   

ناڵە عەبدولڕحمان

   

___________________________________________________________________________________________

 

 

      باڵادەستیی پیاو و دین پێکەوە بەستراونەتەوە. من تا سەر ئێسقان هەر دەسەڵاتێک رەتدەکەمەوە کە بیەوێ مافى ئەوانى دیکە زەوت بکا.    

دەبێ ژن خۆی شۆڕشە کۆمەڵایەتییەکە هەڵگیرسێنێ و کودەتا بەسەر خێزان و کۆمەڵگا و تەواوی سیستەمی پیاو/ باوکسالارییدا بکا.

   

دینەکان رۆڵێکی گەورەیان بینوە لە چەسپاندنی ئەو جیاوزییانە، دەبێ دەسەڵات بە کردەوە کار بۆ کێشەی کوشتنی ژنان بکا نەک تەنیا بە قسە.

   

پیاوسالاریی نەخۆشیی کۆمەڵگەیە، بەڵام تا پێکهاتەی حکومەت دین و ئاغا و خێڵگەریی بێ هەر ئەوەی لێ چاوەڕوان دەکرێ.

   
     

   

   

   

   
     

بەهرە حەمەڕەش

   

ڤینۆس فایەق

   

بەیان ناسیح

   

شیلان عەبدوڵا

   

___________________________________________________________________________________________

 

 

      پیاو خۆی په‌روەرده‌ی ژنی دیل و چەوساوەیە، که‌واته‌ خۆی تاکێکی دیل و ناتەندروستە، گرنگترین خاڵ بۆ ئازادیی ژنان نان په‌یداکردنه‌.    

ژنان و پیاوان قوربانییەکی گەورەی پەروەردە و کولتووری دینیین، دەسەڵات نەک هەر بەرپرسە لە ژنکوژیی بەڵکە پەرەشی پێداوە.

   

حکومەتێکی پیاوسالارییمان هەیە، بۆیە رێکخراوێکی یەکسانییخواز و سەردەمییانەمان پێویستە تا کۆتایی بە دووبەرەکیی و چەوسانەوە بهێنێ.

   

پیاویش کۆیلەى دەستى سیستەمە و دەچەوسێتەوە، جا دەبێ (دیلى دەستى دیلێکى دەستى سیستەم) چۆن بێ؟!

   
     

   

   

   

   
     

لەنجە عەلی

   

لاوژە جەواد

   

کەژاڵ ئیبراهیم خدر

   

چنوور نامیق

   

___________________________________________________________________________________________

 

 

 

 

      ئەوە دەسەڵاتە سیستەم و فەرهەنگ و دینێک دەکەنە چەتری کۆمەڵگە، بۆیە هەر خۆی بەرپرسە لە باوکسالاریی و ژنکوژیی.    

حکومەت نەک هەر بەرپرسیارە لە ژنکوژیی بەڵکو تاوانباریشە، چونکە زۆربەی کوشتار و دەستدرێژییەکان لەژێر ئاڵای خۆیدا ئەنجام دەدرێن.

   

حکومەت بەرپرسیارە لەو ژنکوژییە، ئامۆژگاریی دینییش بەشێکە لەوەی کە پیاوان وا لێدەکا خۆیان لە مێینە بە جیاواز و مەزنتر ببیننەوە.

   

ژن وه‌ک ژێرده‌سته‌ ئامرازی ده‌سه‌ڵاتبووه،‌ هەر مرۆڤێک ده‌توانێ تاوان بکا گرنگ ئه‌وه‌یه‌ کە نه‌یکا و خۆی باربێنێ که‌ مرۆڤ بێ.

   
     

   

   

   

   
     

نالیا ئیبراهیم

   

خوناو سمایل

   

خانم لەتیف

   

د. هیوا پەناهی

   

___________________________________________________________________________________________

 

 

      ژنکوژیی فەرهەنگی دەسەڵاتە نەک خەڵک، کێشەی من لەگەڵ دەسەڵاتی چینایەتییە کە باوک و برا و پیاو لە هەر ژنێک دەکاتە دڕندە.    

ئێمەی مێینە هەمیشە گرفتمان لەگەڵ نێرەکان هەیە، بەڵام ئەگەر تاک هۆشیار بێ ئیتر جێیەک نییە بۆ پیاو تا بتوانێ ژن بچەوسێنێتەوە.

   

پیاوسالاریی پێکهاتە‌ی دابونە‌ریت و دین و دە‌سە‌ڵاتە. شەرمە لەمڕۆ ژن لەسەر ئەوە لەنێوببردرێ کە دەیەوێ دەنگ و رەنگی خۆی هەبێ.

   

بێگومان، حکومەت و یاسا تاوانبارن لەو ژنکوژییە، تەنیا رێگەی کۆتاییهاتن بە هەڵاواردن لەسەر ژنان، جوداکردنەوەی دینە لە دەوڵەت.

   
     

   

   

   

   
     

سیما نەجم

   

شەیدا مەعروف

   

نیان ئەحمەد

   

بەهار نەسرەدین

   

___________________________________________________________________________________________

 

 

 

 

      دەسەڵات خۆی‌ هۆکاری سەرەکیی ئەو کوشت و کوشتارەیە. پێویستە شۆرشێکی ژنان بە ئاقاری یەکسانیی هەڵبگیرسێ.    

ئەوە روانینی پیاوسالارییە ھانی ژنکوژیی دەدا و بە بیانووی پاراستنی ئاین و شەرەف و ئەو شتانە پاساوی بۆ دێنێتەوە.

   

تا ژن شۆڕشێک لە ناخی خۆی نەکا، نە بە یاسای داسەپاو بە مافەکانی خۆی دەگا نە بە یەکسانیی پیشە و سیاسەت و..

   

دین و کلتوور و دابونەریت و ده‌سه‌ڵات پیاوان دەکەنە چەوسێنەر، حکومەت رێگە لە ژنکوژیی ناگرێ به‌ڵکو تاوانباره‌کانیش ئازاد ده‌کا.

   
     

   

   

   

   
     

رێگا رەوف

   

شلێر باپیری

   

تاڤگە سابیر

   

شۆخان فەرەج

   

___________________________________________________________________________________________

 

 

      حکومەت رۆڵی ئەرێنیی ناگێڕێ چونکە بە سەدان ژن کوژران و سوتێنران‌ کەچی بکوژەکان له شەقامەکان‌ پیاسه‌ دە‌که‌ن..    

پیاوان هۆکاری سەرەکیین بۆ درێژەدان بەو بارەی ژنان.. بەڵام لەبەر ئەوەی پیاو و ژن تەواوکەرى یەکترین کەواتە هەردوو رەگەز هۆکارن.

   

هێشتا پیاوسالاریی کەلتووری هەموو دونیایە، بەڵام  ئەم کەلتوورە لە رۆژهەڵات رۆڵی سەرەکیی دەگێڕێ لە تێکڕای ژیان.

   

شەڕی ئێمە دەبێ لەگەڵ دابونەریت و دین و دەسەڵات بێ، ئەوە چاکترین رێگایە بۆ یەکسانییکردنی ژنان و پیاوان.

   
     

   

   

   

   
     

حەیات مەجید

   

هێرۆ عەلی

   

نارین محەمەدی

   

خولیا حوسێن

   

___________________________________________________________________________________________

 

 

      گومانم نییە حکومەت بەرپرسە لەو بارەی ژنان، دوورکه‌تنه‌وەش لە دین و نه‌ریت کاریگەرترین بنچینەیە لۆ رزگاربوونی ژنان و تەنانەت پیاوانیش.    

زۆر جار گوتوومه‌: ژن سه‌ربازی ونه‌ له‌ له‌شکری پیاوسالاریی! رێکخراوەکانی ژنان پیاو پێکیهیناون... نازانم بڵێم چی؟

   

باڵادەستیی پیاوان له ‌کاتێکدا پتر ده‌رکه‌وتوه‌ که‌ ئاین و کلتوور بواریان بۆ ره‌خساندوه‌، حکومه‌ت بە‌رپرسی سه‌ره‌کییە لەو ژنکوژییه‌.

   

پیاوسالاریی سەرچاوەی چەوسانەوەی ژنە نەک پیاو،  بەڵام لە هەر وڵاتێک ئاین زۆر زاڵ بێ پیاوان باڵادەستترن و پیاوسالاریی بەهێزترە.

   
     

   

   

   

   
     

بنار به‌کر

   

ئەڤین ئیبراهیم فەتاح

   

ئەڵماس مستەفا

   

بەهار مونزیر

   

________________________________________________________________

تێبینی: هه‌ر به‌شداربووه‌ک ده‌توانی وه‌ڵامه‌که‌ی خۆی بۆ هه‌ر ده‌زگه‌یه‌کی دیکه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ بنێری. - ئەمڕۆ -.

 

ماڵپه‌ڕی پایزه‌ ئه‌حمه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک