|
ژماره (٣١) خولی یه‌که‌م ٣\٩\٢٠٠٧
ئەو بڕە پارەیەى کە لەلایەن دکتۆر بەرهەم تەرخان کرا بوو بۆ کەس و کارى قوربانیانی 13/5 گەڕاندرایەوە موسل .
لە ئەنجامی رەتکردنەوەى پێشنیارى مەڵبەندی قەرەچوغی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەلایەن لقی پارتی مەخموور بۆ پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەش لە نێوان لق و مەڵبەند و قائمقامیەت سەبارەت بە دابەش کردنی ئەو بڕە پارەیە بە سەر کەس و کارى قوربانیانی تەقینەوەکانی مەخموور، ئەمڕۆ 1/9/2007 پارەکە لەلایەن پارێزگارى موسڵەوە وەرگیرایەوە گەراِندرایەوە موسڵ تاکو خۆیان لێژنەیەک پێکدەهێنن بۆ دابەش کردنی لە موسڵ.شایەنی باسە دواى ئەم کێشانە هەر خێزانێک پێویستە بۆ وەرگرتنی پارەکە ناچار بچێتە پارێزگاى موسل .
------------------------------------------------------------------
هەر چەندە رێککەوتنامەى ستراتیجی هەیە. کەچی لە مەخمور ئاسایش رێگا بە کادیرانی مەڵبەند نادەن بگەرێنەوە نێو بارەگاى مەڵبەند.
لە دواى تەقینەوەکەى 13/5/2007 ى بەردەم قائمئقامیەت و لقی پارتی و مەڵبەندی قەرەچوغ لە مەخموور، پشتێنەیەکی ئەمنی کێشراوە بە مەبەستی رێگەگرتن لە رووداوى تیرۆریستی‌و دانانی بازگەیەک بۆچوونەوەژوورەوەى بارەگاکان ، کە لەلایەنی ئاسایشەوە بەرێوە دەبرێت. ئەوەى شایەنی باسە لە کاتی گەرانەوەى کادیرانی مەڵبەند بۆ نێو بارەگا لەلایەن ئەو بازگەیەوە سووکایەتیان پێ دەکرێت ، تا رۆژی 31 ى ئابى2007 لە کاتی گەرانەوەى (قادر چاوشین) کارگێرى مەڵبەندی ناوبراو ، لەلایەن ئاسایشەکانی بازگەکەوە رێگری لێدەکرێت و لە ئەنجامدا ئاسایشەکان هێرش دەکەنە سەرى و یەکێکیان زلەیەکی پێدا دەکێشێت . ئەم رووداوە دەگەیەنرێتە بەرێوەبەرایەتی ئاسایش و بە مەبەستی لێکۆلینەوە کەچی بەرێوەبەرایەتی ئاسایش کەمتەرخەمی لێدەکات، هەرچەندە ئەو دیاردەیە چەندین جارە دووبارە بۆتەوە. ------------------------------------------------------------------
له مه‌خمور .. ژنێک بە چەقۆ لە لایەن مێردەکەیەوە دەکوژرێ .
لە سەر کێشەى کۆمەڵایەتى رۆژى 30/8 کەسێک بە ناوى نەجمەدین قەساب ژنەکەى دەکوژێ و هەوڵى کوشتنى. کچە تەمەن حەوت ساڵانەکەشى دەدا بەڵام بەبریندارى دەگەیێندرێتە نەخۆشخانە، ژیانی لە مەترسی رزگاردەکرێت ئەوەى شیاوى گوتنە نەجمەدین قەساب کەسێکى قورئان خوێنەو لە تازیمانە لە مزگەوتەکان قورئانى دەخوێند، پێشتریش لە گەڵ ژنەکەى کێشەیان هەبووەو ژنەکەى تۆراوە بەڵام بە هەوڵى چەند کەسێک گەراندویانەتەوە لاى مێردەکەىو دواى گەرانەوەى مێردەکەى بەم شێوەیە دڕندانەیه هەوڵی کوشتنی داوە.
------------------------------------------------------------------ ژماره (٣) ی بڵاوکراوه‌ی فیدراسیۆن
------------------------------------------------------------------
هۆزان مەحمود و ستیڤان شەمزینانی ( داواکارییەکانی کەمپینی جیهانی لەدژی رەشەکوژیی وبەردەبارانکردنی ژنان ) دەگەیەننە پەرلەمان و وەزارەتی مافی مرۆڤ.
سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە 27/8/2007هەر یەک لە( هۆزان مەحمود - ستیڤان شەمزینانی ) بەنوێنەرایەتی کەمپینی جیهانیی لەدژی رەشەکوژیی و بەردەبارانکردنی ژنان لەکوردستان سەردانی پەرلەمانی‌کوردستانیان‌کرد بۆرادەستکردنی بڕی14هەزار ئیمزا کەلەلایەن‌کەمپینەوە کۆکرابووەوە..
درێژه‌ی بابه‌ت کوردستان ئه‌حمه‌د ------------------------------------------------------------------
سه‌رلێشێواوی ماڵپه‌ڕه ئه‌لکترۆنیه‌کان .
ڕۆژنامه‌وانی به‌ده‌ر له‌وه‌ی کارێکی پیرۆز‌و مرۆییه ، به هینده‌ش کارێکی هه‌سته‌وه‌ره و شاره‌زای پڕی ده‌وێت،له هونه‌ر ویاسا وته‌کنیکی ڕۆژنامه‌نووسی ، گه‌ر ته‌کنیکی ڕۆژنامه‌وانیت شارستانی و مرۆیی نه‌بێت، ئه‌وا هه‌رگیز نه‌ده‌توانیت درێژه به‌ڕۆژانی داهاتووی ڕۆژنامه‌که بده‌یت .نه ده‌شکرێت به ژماره‌کانی ئاینده‌ی خوێنه‌ر دڵخۆش بکه‌یت، ...
درێژه‌ی بابه‌ت ئیسماعیل که‌ریم ------------------------------------------------------------------
کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی کورد له به‌غدا و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ک له سه‌ر به‌ره چوار قۆڵیه‌که‌ی شیعه‌و کورد.
قسه‌م له سه‌ر ئه‌وه‌نیه جۆره ناڕووناکیه‌کم له سه‌ر سه‌رانی کورد هه‌بێت به تایبه‌تی له سه‌ر کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان له گه‌ڵ سه‌نته‌ر جا چ جای ئه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانیش ڕاسته‌وخۆ له گه‌ڵ دووسه‌رکرده‌ی دیار‌و بڕیار به‌ده‌ستی کوردستان بێت. به‌ڵام له مه‌ڕ کاری سیاسی به تایبه‌تی ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له زۆر هه‌ستیاره‌کان ...
درێژه‌ی بابه‌ت مه‌هدی کاوانی ------------------------------------------------------------------
بۆ ئەو کێشانەیان بۆ دیموکراسیخوازان دروست کرد ؟ نامەیەک بۆ ئەو کەسانەى تائێستا لەکوردستاندا باوەڕیان بەخەباتی سیاسی ماوە.
ئەو گرفتانەى لەم دواییەدا بۆ حیزبی دیموکراسیخوازان دروستکرا زۆر قسەى لەسەر کرا، بەڵام ئەوەى تائێستا وتراوە تەنها ئەنجامی دەرکەوتنی کێشەکان بووە نەک ئەو هۆکارانەى کێشەکانی دروستکردووە.پێمان باش بوو بەم پەیامە کراوە هەندێک ڕاستی نەوتراوی ئەو کێشانە بخەینە پێشچاوی ڕاى گشتى کوردستان ، ... درێژه‌ی بابه‌ت مه‌کته‌بی سیاسیی حیزبی دیموکراسیخوازانی کوردستان ------------------------------------------------------------------
زمانی کوردی و چه‌ند نیگه‌رانییه‌ک، زاراوه‌کان.
جیاکردنه‌وه‌ی زاراوه و زمان له یه‌کدی کارێکی هێنده ئاسان نییه ، بۆیه ده‌بینین ئه‌مڕۆکه (به پێی قسه‌ی زمانزانان) نزیکه‌ی 4 تا 7 هه‌زار زمان له دونیادا هه‌یه که دابه‌ش کراون به‌سه‌ر نزیکه‌ی دوو سه‌د وڵات‌دا، واته تێکڕا هه‌ر وه‌ڵاتێک له 30زمان زیاتری به‌رده‌که‌وێت. زۆر جار ده‌گوترێت زاراوه‌کانی زمانێک شێوه‌ی جودای ئاخاوتنی ئه‌و زمانه‌ن، ...
درێژه‌ی بابه‌ت فه‌همی کاکه‌یی ------------------------------------------------------------------ سێ کورتیله چیڕۆک ئازارێک لەسووچێکى عەرەبانەکەوەهەڵتروشکابوو.چاوەخورماییەکانى لەدێڕەکانى کتێبەکەى سەر ڕانى گیرکردبوو،پاڵتۆیەکى کەوەى کۆنى کردبووە بەرى. تیسکەکانى کورت ودرێژ بەشێوەیەکى ناڕێک هاتبوونەخوارەوە. ...
درێژه‌ی بابه‌ت سروشت عومەر مەعروف ------------------------------------------------------------------ بادەی شەوان هەناری مزری سەرسنگی ژنێکی شۆخ سۆزی ئەڤینی دەروونمە.. بادەی شەوان کاتێ نیگا‌و تێڕوانینم دەخرۆشێنێ بە رەنگی تۆخ،
درێژه‌ی بابه‌ت بورهان هەژار ------------------------------------------------------------------ چاوەکانت منیان ناسى . پێش ناسینت خۆر تۆپێکى منداڵیم بوو مانگیش ئاوێنەى جوانیم بوو کەگەورەبووم پێشکەشى تەنیایى تۆم کرد لەئێوارەیەکى شوومدا
درێژه‌ی بابه‌ت دیار محه‌مه‌د ------------------------------------------------------------------ پشت و په‌نا
تابڵۆ به‌گه‌وره‌یی جه‌بار دوبزیی
ژماره (٣٢) خولی یه‌که‌م ٦\٩\٢٠٠٧
Barbour Griffith & Rogersگرێبەستەکەى عەلاوى لەگەڵ پڕۆژەیەکى نیشتمانى یان هەوڵێک بۆ گەڕاندنەوەى دیکتاتۆریەت. رەنگە قێزەوەنترین دیاردە لە گۆڕەپانى سیاسى عێراقى ئەمڕۆدا ئەوەبێت کە مرۆڤ وەک عەلاوى بانگەشەى نیشتمانپەروەرى‌بکات کەچى زۆر بێشەرمانە وابەستەیى خۆى بە‌وڵاتێکى دەرەکى یان لایەنێکى تایبەت لەو وڵاتەدا رابگەیەنێ و لە هەمان کاتیش‌دا بانگى ئەوە
درێژه‌ی بابه‌ت محەمەدى مشیر ------------------------------------------------------------------ تا که‌ی ده‌توانرێت باری ئاسایشی کوردستان بپارێزرێت؟؟؟؟؟ به نه‌مانی ڕژێمی داگیرکاری به‌عس له دوای ڕاپه‌ڕینه‌کانی ساڵی 1991 له کوردستاندا و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان‌و هاتنه‌کایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی تروسکه‌ی هیواییه‌ك له دڵی هه‌ر کوردێکی دڵسۆزی خاك و نیشتیمان دروست بوو ، به تایبه‌تی به نه‌مانی ڕژێمه
درێژه‌ی بابه‌ت خه‌بات لاوباخ ------------------------------------------------------------------ دۆسیه‌ی کوژرانی کچێکی 23 ساڵه‌ی کوردی ئاڵمانی .
دیوانی به‌رزی ئاڵمان، رۆژی سێ‌شه‌ممه 28 ی ئوت ، بڕیاری بێتاوانیی دوو برای 'خاتوون سوروکو' که تۆمه‌تی کوژرانی خوشکه‌که‌یان له‌سه‌ره، ره‌دکرده‌وه. به‌م شێوه‌یه به پێی داوای دادستێنی گشتیی وڵات ، پێداچوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ به‌م دۆسیه‌یه په‌سه‌ند کرا . پێشتر دادگای ئه‌یاله‌تی به‌رلین به هۆی ته‌واونه‌بوونی به‌ڵگه‌کان،
درێژه‌ی بابه‌ت دیموکراته‌کانی فینلاند ------------------------------------------------------------------
ئێران نە عێراق بە دوڵەت دەزانێت نە حسابیشى بۆ دەکات ! ئەگەر سەرنجى بدەین لەمڕۆى عێراق زۆر بە ئاسانى دەتوانین پەیى بەوە بەرین کە عێراق جگە لە فەوزا هیچى دیکە نیە عێراق جگە لە کۆمەڵێکى حیزبى سەربە ئێران و سعودیە و تورکیا و سوریا و ئەمریکا هیچى دیکەنیە،
درێژه‌ی بابه‌ت سەمیر حوسێن ------------------------------------------------------------------ جاشه‌کانیش ڕاگه‌یاندنی پارتێکی سیاسی وابه‌سته به‌خۆیان به ناوی پارتی ئازادی دادپه‌روه‌ری کوردستان ڕاگه‌یاند. پێرێ که ده‌کاته01/09/2007جه‌وهه‌ر محیه‌ده‌ین ئاغایهه‌رکی به سه‌رکردایه‌تی خۆی و ئازاد حه‌مید نورانی جێگری یه‌که‌می و ڕزگار خالید مه‌حه‌مه‌د دۆسکی جێگری دووه‌می به گوێره‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی که بڵاویان کردۆته‌وه بۆ ئه‌و حیزبه نوێیه‌یان
درێژه‌ی بابه‌ت مه‌هدی کاوانی ------------------------------------------------------------------ عوسمان ئۆجەلان :
* سەرۆک ئاپۆ رۆژیک لەگەڵ هێڵى چەپ بوو،رۆژێک لەگەڵ هێڵی نەتەوەیى،سیاسەتێکى جێگرى نەبوو . باشوورى کوردستان بۆ ئێمە، قیبلەى ئازادى کورده .* * لەناو پەکەکەدا مافى مرۆڤ نەبوو، لە جێگەیەکیشدا مافى مرۆڤ نەبێت دیموکراسى نابێت . . تا پەکەکە خۆى نەگۆڕێت ناگەڕێمەوە ناوى* درێژه‌ی بابه‌ت که‌ریمۆک ------------------------------------------------------------------
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی-فنلند INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQI REFUGEES – Finland با ، نازەی ئاقای لە مەترسی دیپۆرتکردنەوە ڕزگار بکەین ! نازەی ئاقای پەنابەری سیاسی خەڵکی ناوچەی سەردەشت لە بەهاری 2005 دا لە فنلاند داوای مافی پەنابەری کردوە، بەلام پاش شەش مانگ یەکەم جار وەلامی ڕەفزی بۆ دێتەوە. دواتر پاش ناڕەزایەتی دەبرین و ڕەدانەوەی دەلیلەکانی ئیدارەی خارجیان ، پاش چەند مانگێک دووبارە جارێکی‌تر وەلامی ڕەفزی بۆدێتەوە. دواتر نازە ناچاربوو ... درێژه‌ی بابه‌ت فیدراسیونی سەرتاسەری پەنابەرانی عیراقی- فنلاند ------------------------------------------------------------------ ئه‌و شیعرانه‌ی تۆ ئه‌بینن
درێژه‌ی په‌رتووک سالار جه‌هه‌ر ------------------------------------------------------------------ شه‌واره‌ی شه‌وانه‌ی سه‌فه‌ر (بیره‌وه‌ری)
ئه‌م که‌شتییه به که‌نار ناگات..نا ئه‌م سه‌وڵه به‌رگه‌ی ئه‌م ته‌قه‌لایه ناگرێت...نا که‌نگێ زه مین بوو به زه‌ریاو زه‌ریا ..که‌نگێ هێنده ڕه‌زا تاڵ بوو ئه‌وێ ڕۆژێ باوه‌ڕێک به که‌نار نه‌بوو..نا که‌س زه‌ریای خۆشنه‌دهویست..که‌س...
درێژه‌ی بابه‌ت کازم قادر به‌شی‌یه‌که‌م - به‌شی‌دووه‌م - به‌شی‌سێیه‌م - به‌شی‌چواره‌م - به‌شی‌پێنجه‌م ------------------------------------------------------------------ نازەنینم (1) گیانە وەرە نێو باوەشم پڕ بە دڵت .. پڕ بە دڵم باهەڵمژین هەناسەمان سەگ تێبەردە لە قسەى چاک و پیرانمان
درێژه‌ی بابه‌ت ئارام یاسین ------------------------------------------------------------------ بەهێز نامیق لە پێشانگاى (هەولێر شارێکی خاکی)دا.
بە ئامادە بوونی پارێزگارى هەولێر و لێپسراوى مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتیەکانی (ى ن ک) لە هەولێر، رۆژی دووشەم رێکەوتی 3/9/2007 لە هۆلی گەڵەرى (رۆژ)ی شارى هەولێر،هونەرمەندی شێوەکار (بەهێز نامیق عەلی)پێشانگاى چوارەمی‌شێوەکارى تایبەتی کردەوە ، کە بریتى بوو لە (31) تابلۆى جۆراوجۆر ... درێژه‌ی بابه‌ت به‌ختیار جافه‌ر ------------------------------------------------------------------ نامۆیی هۆ په‌پووله شه‌رمنه‌که‌ی باخی شیعر‌و ووشه‌ی هێشووم ڕه‌نگه بمرم و نه‌تگه‌مێ بۆ دوا جار له چاوتا نه‌نووم
|